Didakta Grammar for Annotation (Kurdish)
Description
دیداکتا: ڕێزمانێک بو پەڕاوێزنووسی یۆنانی کۆن
«دیداکتا» سەرچاوەیەکی ڕێزمانیه بۆ پەڕاوێزنووسی و تێبینی کردن له زمانی یۆنانی کۆن. دیداکتا لە لایەن فهرنووش شەمسیان لە زانکۆی لایپزیگـەوە و بە پێی کتێبی «ڕێزمانی یۆنانی بۆ کۆلێژەکان» لە نووسینی هـ. و. ئێسمایت (1920) و به سهرۆ گرتن له کتێبی «لێکۆڵینەوەیەکی کورت لەسهر ڕستەسازی یۆنانی» لە نووسینی جێفری ڕایدبێرگ-کۆکس (2000) پێکهاتووه. ئهم بهرههمه بەپێی سەرچاوە تازەکان لەم بۆارەدا وهکوو «ڕێزمانی یۆنانی کلاسیکی کهیمبریج» (2019) پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
ڕێزمانی دیداکتا وهکوو سەرچاوەیەکی فێرکارییە بۆ ئهو بابەته ڕستەسازیه دژوارانه که له treebankـدا ئاماژەیان پێ نەکراوە. treebank بۆ بەدەستهێنانی ڕوانگهیەکی گشتی لەسەر وردەکارییەکانی ڕستەسازی و وشەسازی به کاردێت؛ بەڵام دیداکتا زانیاریی وردتر ئاراستەی فێرخوازانی زمانی یۆنانی دەکات. بۆ نموونە، دیداکتا ئەوە ڕوون دەکاتەوە که ناوێکی داتیڤ چۆن لە ڕستەیەکدا باسی ئامرازێک دهکات یان ئاماژە بە شوێنێک دەدات، وهکوو «شهڕڤان بە نێزە بریندار بووە» یان «شهڕڤان لە شانیهوه بریندار بووە».
ڕێزمانی دیداکتا تاڕادەیەک ماژولاره و پارچەپارچەیه و هەر بەش دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەکاربهێنرێت. جگە لەوەش، ڕێزبهندی و چنینی بەشەکان دەتوانرێت بەپێی پێویستی هەر فێرخوازێکی زمان یان خولی ڕاهێنان بگۆڕدرێت. لە هەمووان گرنگتر، دیداکتا بۆ ڕوونکردنەوەی چەمکە ڕێزمانییەکان، شێوازی Positive Language Transfer بەکارناهێنێت. بە واتایەکی تر، ئهم ڕێزمانه نایەوێت ڕێزمانی یۆنانی کۆن بە پێی لێکچوونەکانی نێوان یۆنانی و زمانەکانی دیکە، یان زمانی فێرخوازان، ڕوون بکاتەوە. جگە لەوەش ڕوونکردنەوە ڕێزمانییەکانی دیداکتا بە شێوەیەکی ئاسان نووسراون. له ژێرنووس و تێبینیەکانی هەر بەشێکدا ئاماژە بە «ڕێزمانی کهیمبریج» و ڕێزمانی «پێدالیۆن» کراوه. دیداکتا جگە لە زمانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی، به زمانی پۆرتوگالی بڵاودەکرێتەوە. گوتار، هەواڵ و سەرچاوەکانی ئهم پڕۆژەیە لە لاپەڕەی Zenodo بڵاودەکرێتەوە.
لە وەرگێڕانی کوردی ڕێزمانی دیداکتا و بهتایبهت له وەرگێڕانی رهسته یۆنانیهکان، تایبەتمەندییەکانی ڕێزمانی کوردی لەبەرچاو گیراوه و هەوڵ دراوە ئهم تایبەتمەندیانه لەگەڵ بنەماکانی ڕێزمانی یۆنانی کۆن بەراورد بکرێت؛ لێکۆڵینەوەکانی ئهم بهراوردکاریه لە ئەنجامدا بهشێوەی وتار بڵاودەکرێنەوە. دیداکتا دەتوانێت بنەمایەک بۆ پێداچوونەوە لەسهر وەرگێڕانی کوردی دەقە یۆنانیەکان و، ڕێگەیەکی متمانەپێکراوتر بۆ شیکردنەوەی مانای دەقی یۆنانی دابین بکات. مەبەستی سەرەکی دیداکتای کوردی و وەرگێڕانی ئەم دەقە، دامەزراندنی بناغەیەک بۆ فێرکردنی زمانی یۆنانی کۆن بە زمانی کوردیه.
سوپاسی فهرنوش شەمسیان دەکەم بۆ هاندان و ڕێنماییەکانی؛ بەبێ پشتیوانی و ڕێنمایی ئەو ئەم کارە هەرگیز نەدەکرا. سوپاس بۆ مهحمودی موحهمدیان که دهسنووسی ئهم دهقهی خوێندەوە و بۆ باشترکردنی یارمەتیدەر بوو؛ ئاشکرایە کەموکوڕیەکانی ئەم دەقە لە ئەستۆی وەرگێڕە.
بۆ فریا، هاوڕێ ههوراز و نشێو؛
فهرشید رهحیمی
تاران، جۆزەردانی 1403